Acer سێ جۆری مۆبایل به‌رهه‌م ده‌هێنێت
كۆمپانیای ئه‌یسه‌ری تایوانی له‌دوایین راگه‌یه‌ندراویدا جۆرێكی نوێی مۆبایل به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه بهLiquid Z ناسراوه‌و به سیستمی ئه‌ندرۆید 0.5 Lollipop كارده‌كات، چاوه‌روانیش ده‌كرێت له‌كۆنگره‌ی جیهانی تایبه‌ت به‌ئامێره زیره‌كه‌كان كه بریاره له‌به‌رشه‌لۆنه به‌رێوه‌بچێت بخرێته‌ڕوو .
مۆبایله نوێیه‌كانی ئه‌یسه‌ر بریتین له Liquid Z220 و Liquid Z 520 كه له‌شێوازی ئیشكردنداو له‌ڕووی جۆرێتیه‌وه له‌جۆره‌كانی پێشوتری باشتره، هه‌روه‌ها جۆری سێهه‌میشی بریتیه له Liquid Z Jade .
كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر ئاشكرایكردووه كه مۆبایله نوێیه‌كانی به شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه كه له‌به‌كارهێناندا ئاسانبێت، تایبه‌تمه‌ندی جۆری یه‌كه‌م و دووه‌م له‌مۆبایله‌كانی ئه‌یسه‌ر پێوانه ده‌كرێت به‌قه‌باره‌ی 4 ئینج بۆ شاشه‌كه‌یان كه به‌ڕوونی 233 پێكسڵ پێوانه ده‌كرێت بۆ هه‌ر ئینجێك، هه‌روه‌ها كامێرای پشته‌وه‌ی Liquid Z 220 به روونی 5 مێگا پێكسڵ وێنه ده‌گرێت و جۆری Liquid Z520 به روونی 8 پێكسڵ وێنه ده‌گرێت، سیستمی ده‌نگیش له‌مۆبایله‌كاندا به ته‌كنه‌لۆژیای DTS كارده‌كات .
سه‌باره‌ت به‌جۆری سێهه‌م له‌مۆبایله نوێیه‌كانی ئه‌یسه‌ر كه به Liquid Z Jade ناسراوه به‌شه‌پۆلی LTE كارده‌كات كه به‌یه‌كێك له‌شه‌پۆله پێشكه‌وتووه‌كان داده‌نرێت بۆ مۆبایله زیره‌كان و خێرایه له‌وه‌رگرتنی كرداره‌كاندا، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5 ئینجه‌و كامێرای پشته‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه‌و كێشی مۆبایله‌كه‌ش 110 گرامه‌و پێكهاته‌ی شاشه‌كه‌شی له‌شوشه‌ی Gorilla Glass 3 دروستكراوه.
كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر پێشنیازی كردووه له‌م مانگه‌دا به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی له‌بازاره‌كانی ئه‌وروپادا بفرۆشرێت به نرخی جیاواز‌و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و جۆری مۆبایله‌كان، نرخه‌كانیش له‌نێوان 89 یۆرۆ‌و 109 و 189 یۆرۆ پێكدێت .
چاوه‌روانیش ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌كۆنگره‌ی جیهانی بۆ ئامێره زیره‌كه گواستراوه‌كان كه بڕیاره له‌ماوه‌ی داهاتوودا له به‌رشه‌لۆنه‌سازبكرێت ئه‌یسه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی پێشكه‌ش بكات .

Reviewed by hjuyuj
on
2:53 م
Rating: