ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی واتس ئه‌په‌وه نه‌تزانیوه
مادام ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنیته‌وه كه‌واته ره‌نگه یه‌كێك بیت له‌و سه‌دان ملیۆن كه‌سه‌ی رۆژانه به‌رنامه‌ی واتس ئه‌پ به‌كارده‌هێنن. ماڵپه‌ڕی ئیكسپرێس چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگی سه‌باره‌ت به‌م به‌رنامه‌یه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به به‌راورد به به‌رنامه هاوشێوه‌كانی، خاوه‌نی زۆرترین به‌كارهێنه‌ره.
+ كۆمپانیای واتس ئه‌پ له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن دوو كارمه‌ندی پێشووی ماڵپه‌ڕی یاهووه‌وه دامه‌زراوه، كه ئه‌وانیش هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی بریان ئاكتۆن و ئۆكرانی جان كوم بوون.
+ له ساڵی 2014 مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری فه‌یسبووك ئه‌م كۆمپانیایه‌ی به‌بڕی 19 ملیار دۆلار كڕی.
+ واتس ئه‌پ تیمێكی 55 كه‌سی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه 32 كه‌سیان ئه‌ندازیارن، هه‌ر یه‌كێك له‌مانه له 22 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری به‌رنامه‌كه به‌رپرسه.
+ سه‌رباری سه‌ركه‌وتنه‌كانی، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی دامه‌زراوه، كۆمپانیای واتس ئه‌پ یه‌ك سه‌نتی نه‌داوه به ریكلام.
+ ژماره‌ی ئه‌و نامانه‌ی رۆژانه له‌سه‌ر واتس ئه‌پ ئاڵوگۆڕده‌كرێن، چوار ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وییه.
+ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه‌كه‌دا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م به‌رنامه‌یه ریكلام یان یاری یان هه‌ر هۆكارێكی تری فێڵاوی له‌خۆ نه‌گرێت.
+ پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه بێزارییان له‌تایبه‌تمه‌ندی "هێما شینه‌كه" ده‌ربڕی كه كاتی خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی نێردراو پیشان ده‌دات، واتس ئه‌پ به‌په‌له به‌ده‌م بێزاریی به‌كارهێنه‌ره‌كانییه‌وه چوو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ زیادكرد كه له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ئه‌و نیشانه شینه بووه‌ستێنن، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه تایبه‌ته به به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆیدو ئه‌پڵ ناگرێته‌وه.
+ له‌ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی واتس ئه‌پ ده‌توانن ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر كۆمپیته‌ریش به‌كاربهێنن.
+ كۆمپانیاكه تائێستا به‌ڕه‌سمی واده‌ی زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیی په‌یوه‌ندیی ده‌نگی دیاری نه‌كردووه هه‌رچه‌نده هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له‌لایان ده‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه: express.co.uk

Reviewed by hjuyuj
on
12:17 ص
Rating: