فه‌یسبوك ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی زیاد كرد
كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌نوێترین خزمه‌تگوزارییدا بۆ به‌كارهێنه‌رانی چه‌ند كردارێكی له‌سه‌ر كیبۆردی كۆمپیوته‌ر چالاككردووه كه‌وا ده‌كات به‌كارهێنه‌ر پێویستی به ماوس نه‌بێت بۆ كاركردن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ خێرا كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك له ئێستادا ده‌توانێت به‌كرته كردن له‌سه‌ر Alt+M نامه‌یه‌كی نوێ بنوسێت بۆ ئه‌و هاورێیه‌ی كه ده‌یه‌وێت، له‌رێیAlt+1 به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت بچێت بۆ لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی، هه‌روه‌ها به‌كرته‌كردن له‌سه‌ر Alt+2 بچێت بۆ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی، Alt+3 به‌كارهێنه‌ر ده‌چێته سه‌ر لیستی داواكردنی هاورێیه‌تی، به‌كرته‌كردن له‌سه‌رAlt+4 ده‌چێته سه‌ر لیستی كۆی ئه‌و نامانه‌ی كه هاتووه، هه‌روه‌ها به‌كرته‌كردن له‌سه‌رAlt+5 ده‌چیته‌سه‌ر ناوه‌ندی ئاگاداركردنه‌وه، Alt+6 به‌كارده‌هێنرێت بۆ چونه‌سه‌ر لیستی زانیارییه كه‌سێتیه‌كان، Alt+7 ئه‌و لیسته ده‌كاته‌وه كه تایبه‌ته به‌تۆماركردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌كارهێنه‌ر له‌ماوه‌ی به‌كارهێناندا ئه‌نجامیانده‌دات، بۆ نموونه نوسینی سه‌ره‌نج له‌سه‌ربابه‌تێك، یان بوون به‌هاورێ له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا.
له‌به‌شێكی تری خزمه‌تگوزارییه‌كانی فه‌یسبوكدا بۆ به‌كارهێنه‌رانی دیاریكردنی چه‌ند كردارێكه كه له‌رێگه‌یه‌وه كاركردن ئاسان ده‌كات، له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌كی ئه‌گه‌ر كرته بكه‌یت له‌سه‌رK ئه‌وا ئاراسته‌ت ده‌كات بۆ بابه‌تی داهاتوو كه له‌لایه‌ن هاورێكانته‌وه دانراوه، به‌كرته كردن له‌سه‌رJ ئه‌گه‌رێیته‌وه بۆ بابه‌تی پێشتر، هه‌روه‌ها به‌كرته‌كردن له‌سه‌رL ئه‌و بابه‌ته‌ی یان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه هاورێكانت دایانناوه ده‌توانی لایكی بكه‌یت.
سه‌رچاوه : Al-Arabiya

Reviewed by hjuyuj
on
12:21 ص
Rating: