Top Ad unit 728 × 90

چەند رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەكەلار روودەدات

بەهۆی چەند رووداوێكی ئاگركەوتنەوە مزگەوتێك گڕدەگرێت‌و زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز دەسوتێنرێن.

سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پۆلیسی گەرمیان،  شەوی رابردوو چەند كەسێكی نەناسراو هەستاون بەسوتاندنی زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی جۆری جێب واز لەسنوری گەڕەكەكانی شاری كەلار كە زۆرترینیان لەگەڕەكی شەهیدانی شارەكەدایە.

وتیشی: نیوەڕۆی ئەمأۆش لەگەڕەكی ئەندازیارانی كەلار مزگەوتی ئەندازیارانی  بەهۆی شۆرتی كارەباوە گڕی گرتوەو زیانی زۆری پێگەیشتووە.

لایخۆشیەوە مقەدەم حەسەن، محەمەد وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ چاودێرنیوز، وتی:   لێكۆڵینەوە لەسەر سوتاندنی ئەو 10 ئۆتۆمبێلەی جۆری جێب واز دەستی پێكردوەو، سود لە كامێرای چاودێری ئەو گە‌ڕەكانە وەردەگیرێت‌و تاوانباران دەدۆزرێنەوە.

هاوكات، سەرچاوەیەك لە تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی كەلار، بۆ چاودێرنیوز، وتی:     نیوەڕۆی ئەمڕۆ،   نهۆمی دووهەمی مزگەوتی ئەندازیاران لە گەڕەكی ئەندازیارانی كەلار گڕیگرتووەو زیانی ماددی زۆری لێكەوتووەو بەشی هەرە زۆری  كەرەسەتەكانی ئەو نهۆمە سوتاون.

راشیگەیاند:  بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباییەوە بووەو،  دەستبەجێ لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی بەرگری شارستانی گەرمیان كۆنتڕۆڵكراوەو ئاگرەكە كوژێنراوەتەوە.
چەند رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەكەلار روودەدات Reviewed by hjuyuj on 10:54 ص Rating: 5
All Rights Reserved by kurdpress © 2014 - 2015
Share by GFXFree.Net

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.