Top Ad unit 728 × 90

وێنەو ڤیدیۆ، هاتریکەکەی ڕۆناڵدۆ ڕیالی لە داوی سیڤییا ڕزگار کرد

لەیاریی لوتکەی هەفتەی ٣٥ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید لەنێو یاریگای ڕامۆن سانچێزدا سەرکەوتنێکی گرنگی بەرامبەر سیڤییا بەدەستهێنا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ.

یانە ئەندەلوسییەکە کە پێشتر خاڵێکی گرنگی لە چنگ بەرشلۆنە دەرهێنا بوو، ئەمجارەش ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد بەرامبەر لۆس بلانکۆس، بەڵام بەهۆی گۆڵەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە سێ گۆڵی بۆ شاهانەکان تۆمارکرد تیپی خاوەن یاریگای لە پلەی چوارەمی لا لیگا بێ بەش کرد و سێ خاڵی قورسی پێشکەش کارلۆ ئەنچیلۆتی کرد.

بەم سەرکەوتنەش کۆی خاڵەکانی ڕیال مەدرید بۆ ٨٥ بەرزبوویەوەو جارێکیتر جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسای یەکەمدا بۆ تەنها دوو خاڵ کەم کردەوە.
وێنەو ڤیدیۆ، هاتریکەکەی ڕۆناڵدۆ ڕیالی لە داوی سیڤییا ڕزگار کرد Reviewed by hjuyuj on 3:17 م Rating: 5
All Rights Reserved by kurdpress © 2014 - 2015
Share by GFXFree.Net

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.