Top Ad unit 728 × 90

یه‌په‌گه‌ كوژرانی‌ 497 چه‌كداری‌ داعشی‌ راگه‌یاند

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) رایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی‌ نیساندا 497 چه‌كداری‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش كوژراون.

ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ئاماری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی مانگی نیسانی 2015 ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كرد.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ ئاماری مانگی نیسان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
•    چالاكی و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی یه‌په‌گه‌ 45 چالاكی.
•    پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان 33 جار.
•    چالاكی وه‌ك (هێرش، ئۆپه‌راسیۆن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌) كه‌ ئه‌نجامه‌كانی نادیارن 16 جار.
•    هێرشی خۆكوژی دوژمن به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو 10 جار.
•    ژماره‌ی كوژراوی چه‌كدارانی‌ داعش 497 چه‌كدار.
•    ژماره‌ی ته‌رمی چه‌كدارانی‌ داعش كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان 160 ته‌رم.
•    ژماره‌ی دیله‌كانی داعش كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان 4 چه‌كدار.

ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان:

•    22 ئۆتۆمبێل
•    1 دۆشكه‌ی جۆری 14‌ و نیوو
•    1 دۆشكه‌ی جۆری 12 و نیوو
•    1 بلدۆزه‌ی بچووك
•    2 مۆتۆرسكیلت
•    5 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو
•    190 چه‌كی كڵاشینكۆف
•    2 هه‌زار و 900 فیشه‌كی كڵاشینكۆف
•    174 مه‌خزه‌نی كڵاشینكۆف
•    13 چه‌كی بی كه‌ی سی
•    17 ئار بی جی جۆری بی7
•    7 گوله‌ی ئاڕ بی جی
•    31 بۆمبی ده‌ستی‌ (رومانه‌)
•    1 هاوه‌نی جۆری 120 
•    24 گوله‌هاوه‌ن
•    1 ئۆتۆمبێلی سه‌رباز گواستنه‌وه‌
•    1 بارهه‌ڵگر (شاحینه‌)
•    1 چه‌كی بڕنه‌و
•    22 جیهازی بێ ته‌ل
•    1 دووبرین
•    1 ده‌مانچه‌
•    8 موشه‌كی كاتیۆشا
•    1 زرێپۆش
•    2 چه‌كی جۆری ئێم16

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ كه‌له‌ مانگی نیساندا 62 شه‌ڕڤان له‌به‌رگری و به‌رخۆدانه‌كاندا قاره‌مانانه‌ به‌رگرییان كردووه‌ و گه‌یشتونه‌ته‌ كاروانی شه‌هیدان.

سه‌رچاوه‌: رۆژنیوز
یه‌په‌گه‌ كوژرانی‌ 497 چه‌كداری‌ داعشی‌ راگه‌یاند Reviewed by hjuyuj on 3:06 م Rating: 5
All Rights Reserved by kurdpress © 2014 - 2015
Share by GFXFree.Net

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.