دابه‌شبوونی عیراق له په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد
سووربوونی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان له‌سه‌ر ده‌ركردنی بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد و سوننه له دانیشتنه‌كه، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش به دابه‌شبوونی عیراق به‌كرده‌وه وه‌سفی ده‌كات.
وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌دژی په‌سه‌ندكردنی بڕیارێك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كداری هۆزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی عیراق، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی هێزه نیشتمانییه‌كانی سوننه‌كان، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كشانه‌وه.
به‌وته‌ی سۆزان به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یه‌كی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و سوونه وه‌ك دوو وڵات، خرایه‌ڕوو.
سۆزان به‌كر بۆ خه‌ندان وتی: "له دانیشتنه‌كه به ده‌نگی 170 په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی، بڕیاره‌كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرا و به‌وهۆیه‌شه‌وه په‌رله‌مانتارانی كورد و سووننه كشانه‌وه".
زانا رۆستایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی كه "هه‌وڵه‌كانی ته‌وافوق بۆ ده‌ركردنی بڕیارێك سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا شكستی هێنا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "سووربوونی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كه‌ی به زۆرینه بووه‌هۆی دابه‌شبوونی عیراق به‌كرده‌وه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا".

Reviewed by hjuyuj
on
3:08 م
Rating: