باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: ئۆباما و سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقه
وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی سبه‌ینێی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ولاَته‌كه‌ی ، پێداگری كرد له‌وه‌ی باراك ئۆباما و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی خاكی عێراقه به یه‌ك پارچه‌یی .
جیفری لۆری وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ( خه‌ندان ) نێردراوه، ڕایگه‌یاند:" سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عێراق نه‌گۆڕاوه و ئه‌مریكا پشتیوانی عێراقێكی یه‌كگرتوو ده‌كات ، هه‌موو پشتیوانی و كه‌لوپه‌لێكی سه‌ربازیمان ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین .
له‌باره‌ی ده‌نگۆی پڕ چه‌ك كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، به پرۆژه یاسایه‌كی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ك پشتیوانیه‌ك له شه‌ڕی دژ به تیرۆر جیفری وتی :" ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی له‌لایه‌ن ( سۆرنبێری ) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه پێشكه‌ش به كۆمیته‌ی سه‌ربازی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا ، هیچ هێزێكی یاسایی نییه و ته‌نها پرۆژه‌یه‌كه، ئه‌مه سیاسه‌تی ئه‌مریكا نییه .
ناوبراو وتیشی:" سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئۆباماوه دیاری ده‌كرێت.
د. ر

Reviewed by hjuyuj
on
3:09 م
Rating: