ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نوێی فه‌یسبووك، ده‌زانیت كێ په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كات
كۆمپانیای فه‌یسبوك له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانیدا بۆ زیاتر ناساندنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی به‌جیهان ، ئه‌مڕۆ ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نوێ خسته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی.
ئه‌پڵیكه‌یشنه نوێیه‌كه‌ی فه‌یسبووك كه ناوی (Hello)یه هاوشێوه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی (Phone)ی ناو مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانه، به‌ڵام به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێوه.
به‌هۆی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه به‌كارهێنه‌ر له‌كاتی په‌یوه‌ندی پێ كردنیه‌وه ده‌زانێت كێ په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات ئه‌گه‌رچی ناوی ئه‌و كه‌سه‌شی له‌لا نه‌بێت كه په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی پێوه‌ده‌كات.
ئه‌پڵیكه‌یشنی هه‌له‌و سود له زانیاری هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت بۆ نیشاندانی ناوی په‌یوه‌ندی پێوه‌كه‌ر واته بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كات، ده‌بێت په‌یوه‌ندی كه‌رو په‌یوه‌ندی وه‌رگر به‌كارهێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بن و هه‌ردووكیان ئه‌ژمێری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یان هه‌بێت.
به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه بێزاری ده‌كات له ئه‌پڵیكه‌یشنی هه‌له‌ودا بلۆكی بكات، هه‌روه‌ها فه‌یسبوك ئه‌و كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی خودكاری بلۆك ده‌كات كه له‌لایه‌ن خه‌ڵێكی زۆره‌وه بڵۆك كراوه.
جگه له‌وه‌ی كه باسكرا، هه‌له‌و وه‌ك مێسنجه‌ریش كارده‌كات، بۆیه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌خۆڕایی و كورته نامه بۆ هاوڕێكانی بنێرێت كاتێك كه مۆبایله‌كه‌ی به‌ئینته‌رنێته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه ته‌نها بۆ سیستمی ئه‌ندرۆید هه‌یه‌و بۆ ئای ئۆ ئێس نییه، چونكه سیستمی ئای ئۆ ئێس رێگه به‌و ره‌زامه‌ندیه نادات كه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه پێویستیه‌تی بۆ به‌كارهێنانی ناوه‌كانی ناو مۆبایلی به‌كارهێنه‌ر.
لینكی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه:
سه‌رچاوه: TechCrunch, Recode, VentureBeat

Reviewed by hjuyuj
on
2:35 م
Rating: