بەم هەنگاوانە زیاتر متمانەت بەخۆت دەبێت
كاتێك مرۆڤ بڕوای بەخۆی دەبێت ئەوە دەتوانێت سەركەوتوبێت و بگات بەو ئامانجانەی كەهەیەتی ،دەتوانن بەم حەوت هەنگاوە وابكەن زیاتر متمانەتان بەخۆتان هەبێت :
1-تەماشای دەرئەنجامی كارو سەركەوتنەكانی ئەو كەسانە بكە كە سەرسامیت پێیان ،هەتا گەشیتونەتە ئەو ئەنجامەی ئاواتیان پێخواستوە ،مرۆڤی سەركەوتوو سوود لە هەوڵە سەرنەكەوتوەكانی وەردەگرێت و ئەمە بڕوابەخۆبونی زیاد دەكات.
2-بەڵێن بەخۆت بدە كە ڕێگری بكەیت لەوەی هیچ كەسێك نەتوانێت بڕیار لەسەر ژیانت بدات و تەنها خۆت بڕیار بۆ ژیانی خۆت،سوود وەربگرە لە ئامۆژگاری كەسانی دەوروبەرت بەڵام هەوڵبدە بڕیاری كۆتای تەنها خۆت بیدەیت.
3-خاڵە لاواز و بەهێزەكانی خۆت بدۆزەرەوە و ئەو شتانەی لەكەسایەتی تۆدا هەیە كە پێت باشە و ئەوانەش كە پێت خراپە و هەوڵبدە گرنگی بەخاڵە بەهێزەكانت بدەیت و خاڵە لاوازەكانت لەناو ببەیت بەمەش دەتوانیت متمانەت بەكەسایەتی خۆت هەبێت.
4-بەردەوام بڕوات بەخۆت هەبێت و ئەوە لەناخی خۆتدا دروست بكە كە هیچ كەس ناتوانێت سەركەوێت بەسەرتدا بەڵام لەخۆبای مەبە بەمەش متمانەت بەخۆت زیاد دەبێت .
5-بەهێزبە و سەركەوە بەسەر بیركردنەوە خراپەكانی مێشكدا و بیركردنەوەی باش لەناختدا دروستبكە.
سەرچاوە: .almos3a.
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ
بەم هەنگاوانە زیاتر متمانەت بەخۆت دەبێت
Reviewed by hjuyuj
on
2:42 م
Rating:
