خانم ئەم وشانە بەدایكی هاوسەرەكەت مەڵێ
دەمێك ساڵە كێشەی نێوان خەسو و بوك هەیە هەندێكجار بەهۆی لێكتێنەگەیشتن یان بیركردنەوەی ناڕاستەوە ئەم كێشانە لە نێوانیاندا ڕودەدات ، و زۆرێك لە بوك و خەسوەكانیش لەئێستادا هاوشێوەی دایك و كچ مامەڵە لەگەڵ یەكتری دەكەن ، بۆ ئەوەش پێویستە دووربكەونەوە لە وتنی ئەم وشانە:
1-دوربكەوەرەوە لەوەی بەخەسوت بڵێیت كوڕەكەت ڕۆمانسیە ،چونكە دایكان پێیان خۆش نیە كەسێكی دیكە جێگەی ئەوان بگرێتەوە لە دڵی كوڕەكەیاندا.
2-خانم كاتێك دایكی هاوسەرەكەت دیاریەكت پێشكەش دەكات ئەوە دووربكەوەرەوە لەوەی بڵێیت كە هاوشێوەی ئەو دیاریەی ئەو بۆی هێناویت دانەیەكی دیكەت هەیە و سوپاسی بكە و بە خۆشحاڵیەوە دیاریكەی وەربگرە.
3-دووربكەوەرەوە لەوتنی ئەو وشەیەی كە ئەو لە شێوازی پەروەردەكردنی نوێ تێناگات.
4-هیچ كات باسی ئەوەی لا مەكە كەمێردەكەت پاكوخاوێن نیە و هەوڵبدە ئەو ڕەفتارانەی كەلە هاوسەرەكەتدا هەیە و بەدڵًت نیە ئەوە بە لێكتێگەیشتن باسی لەسەر بكەن بۆ ئەوەی بەیەكەوە چارەسەری بكەن.
5-هەوڵبدە هەموو كات ڕێزی دایكی مێردەكەت بگریت و بەشێوازێكی شیرین مامەڵەی لەگەڵ بكەیت.
سەرچاوە: donazine.
خانم ئەم وشانە بەدایكی هاوسەرەكەت مەڵێ
Reviewed by hjuyuj
on
2:44 م
Rating:
