شێوەی ڕوخسارت كەسایەتیت پێدەڵێت
شێوەی ڕوخساری مرۆڤ بەپێی شوێنی ژیان و جۆری ئەو ژینگەیەی مرۆڤ تیایدا دەژی دەگۆڕێت ،و لەم بابەتەدا كەسایەتی مرۆڤ بەپێی شێوەی ڕوخسار دەستنیشان دەكەین لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە ئەم بابەتە بەشێوەیەكی ڕێژەی بێت:
1-ئەو كەسانەی شێوەی ڕوخساریان سێ گۆشەیە زۆر گەش بینن و و زیرەكن لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام لۆمەی خۆیان دەكەن كاتێك هەڵەیەك دەكەن هەروەها زۆر بەپەرۆشن بۆ ئەو كارەی كە دەیانەوێت بیكەن.
2-ئەو كەسانەی خاوەنی ڕوخسارێكی بەرزن واتە خاوەنی ڕوخسارێكی لاواز و كوڵمی بەرزن و چاوەكانیان گەورەیە ،زۆر هەستیارن و ئەم ڕوخسارانە پێیان دەوترێت ڕوخساری شاهانە و هیچ كات خۆیان نادەنە دەست قەدەر بەڵام ئەگەر ئەو شتەی دەیانەوێت بۆیان نەیەتە دی ئەوە دەڕوخێن.
3-ئەو كەسانەی خاوەنی ڕوخسارێكی شێوە بازنەین پێیان دەوترێت ڕوخساری شێوە مانگ و درەنگ دەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ كەسانی دەوروبەریان و كەسانێكی زیرەكن و زۆر كات پەشیمان دەبنەوە لەو هەڵانەی كە كردویانە .
4-ئەو كەسانەی خاوەنی ڕوخساری شێوە چوارگۆشەن لەو شوێنەی كاردەكەن وەك سەرۆك دەردەكەون و سوورن لەسەر ئەوە ئەو ئامانجەی هەیانە بەدی بهێنن بەڵام زوو توڕە دەبن و ئەو كەسەی ببێتە هاوڕێیان خۆشیان دەوێن.
5-ئەو كەسانەی خاوەنی ڕوخساری شێوە هێلكەین زۆر سەرنجڕاكێش و جوانن زۆر هەستیارن و ئارەزوی تێكەڵاو بونی خەڵك ناكەن و ئارەزوو دەكەن كەسانی دەوربەوریان پیایاندا هەڵبدەن.
سەرچاوە: alaan.
شێوەی ڕوخسارت كەسایەتیت پێدەڵێت
Reviewed by hjuyuj
on
2:45 م
Rating:
