Top Ad unit 728 × 90

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە هاوڕێیەكی خۆی كوشتووە

هێزەكانی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن، كە پێش چەند ڕۆژێك هاوڕێیەكی خۆی دەكوژێت و تومبێلەكەشی دەبات، تومەتبارەكەش بە چەقۆ تاوانەوانەكەی ئەنجامداوە.
كاروان عەبدولكەریم وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوێتی، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری هەولێر كەسێك كوژراو و ئۆتۆمبێلەكەی برا، دوای كردنەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوە توانرا لەماوەی (٤٨) كاتژمێردا پۆلیس ناسنامەی تۆمەتبارەكە ئاشكرا دەكات.
باسلەوەشدەكات، رۆژی 17/4/2015 هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە، بە بوونی رووداوێكی كوشتن لە كەسنەزان نزیك مۆنۆمێنت، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوت كەوا كەسێك بە ناوی (ع.ع)، تەمەن (٥٣) ساڵ، بەچەقۆ كوژراوە، ئۆتۆمبێلەكەشی لە شوێنی رووداوەكە نەماوە.
ئاماژە بەوەش دەكات، داوی گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوەكە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ رووداوەكە كردووەتەوە، سەرەتاش توانراوە لە نزیك چوار ریانی گۆمەسپان ئۆتۆمبێلی كوژراوەكە بدۆزنەوە، پاش ٤٨ كاتژمێریش لە رووداوەكە، توانییان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشكرا بكەن، بەڵام تۆمەتبار شوێنی دانیشتنی خۆی لە هەولێر جێهێشت بوو.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەش ئاشكرادەكات، لەبەرواری 30/4/2015 تۆمەتبار، گەڕاوەتەوە نێو شاری هەولێر، دەست بەجێ مەفرەزەكانمان توانیان تۆمەتبار دەسگیر بكەن بەناوی (غ.ج)، تەمەن (٢٥) ساڵ، كە خێزاندارە و منالێكی هەیە.
دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دانی نا بە تاوانەكەیدا و رایگەیاندووە، كە رۆژی رووداوەكە خۆی و كوژراو مەشروبیان خواردۆتەوە، دواتر بۆتە دەمەقاڵێیان دواجار تۆمەتبار چەقۆیەك لەسەر دڵی كوژراوەكە دەدات، پاشان ئۆتۆمبێلەكەی دەبات و لە شوێنی رووداوەكە ڕادەكات.
دەشلێت: ئێستا تومەتبارەكە بەپێی مادەی (406) لەیاسای سزادان و لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەستبەسەر كراوە.
م.ر

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە هاوڕێیەكی خۆی كوشتووە Reviewed by hjuyuj on 12:10 ص Rating: 5
All Rights Reserved by kurdpress © 2014 - 2015
Share by GFXFree.Net

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.