Top Ad unit 728 × 90

گرنگترين ئامارەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمريکا

بەرەبەيانی رۆژی دووشەممە يارييەکانی قۆناغی يەکەمی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمريکای ٢٠١٥ کە يارييەکانی لە وڵاتی چيلی بەڕێوەدەچێت بەکۆتاهات.

هەريەکە لە هەڵبژاردەکانی (چيلی ، ئۆرۆگوای ، بۆليڤيا ، پيرۆ ، ئەرجەنتين ، کۆڵۆمبيا ، بەڕازيل ، پاراگوای) سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتييەکە.

دوابەدوای ئەم قۆناغەش کۆمەڵێک ئامار تۆمارکران، لە گرنگترينيان:

- قۆناغی کۆمەڵەکان بە تۆمارکردنی ٤٠ گۆڵ کۆتایی پێهات.

- ياریی نێوان مەکسيک و چيلی زۆرترين گۆڵی تێدا تۆمار کرا کە شەش گۆڵ بوو، ئەنجامەکەش سێ گۆڵ بۆ هەردوولا بوو.

- گۆڵکەری ئەم قۆناغە ئارتورۆ ڤيدال بوو لە چيلی بە تۆمار کردنی سێ گۆڵ.

- پێنج ياریی لەم قۆناغەدا بە يەکسان بوون کۆتایی پێهات.

- ئەم قۆناغە لە سێ کۆمەڵە پێکهاتبوون، لە ياريی هەڵبژاردەکانی کۆمەڵەی يەکەم ٢١ گۆڵی تێدا تۆمار کراوە، لە کۆمەڵەی دووەم ١٠ گۆڵ تۆمار کراون و لە کۆمەڵەی سێيەميش نۆ گۆڵ تۆمار کراوە.

- ئەو هەڵبژاردەيەی زۆرترين گۆڵی تۆمار کردووە هەڵبژاردەی چيلی بووە بە تۆمار کردنی ١٠ گۆڵ، بەڵام کۆڵۆمبيا کەمترين گۆڵی تۆمار کردووە کە يەک گۆڵە.

- بەهێزترين هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی کۆڵۆمبيايە کە يەک گۆڵی لێکراوە، بەڵام بۆليڤيا خاوەنی خراپترين هێڵی بەرگرييە کە حەوت گۆڵی لێ تۆمار کراوە.

- لە قۆناغی کۆمەڵەکان چوار کارتی سوور بەرووی ياريزاناندا بەرزکرايەوەو دووان لەوانەش بۆ دوو ياريزانی کۆڵۆمبيا بووە.

- قورسترين سزا لەم قۆناغەدا بۆ نێيمار داسيلڤای بەڕازيلی بووە کە بۆ چوار ياریی سڕکرا.
گرنگترين ئامارەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا ئەمريکا Reviewed by hjuyuj on 4:29 م Rating: 5
All Rights Reserved by kurdpress © 2014 - 2015
Share by GFXFree.Net

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.