داوای بانگهێشتی ئاشتی هه‌ورامی بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران داوایان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بۆ په‌رله‌مان بانگ بكرێت تا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی له بواری به‌نزیندا هاتووه‌ته ئاراوه بدات. د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی یاسایی په‌رله‌مانتاران له رێگه‌ی نووسراوێكه‌وه داوایان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه داوا له حكومه‌ت بكات ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بۆ په‌رله‌مان بانگ بكات. وتیشی: "هۆكاری بانگهێشتی ئاشتی هه‌ورامی بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه تا روونكردنه‌وه بداته خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌بواری به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌و تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی". شێركۆ جه‌وده‌ت روونیشیكرده‌وه: له رێگه‌ی پارێزگاكانه‌وه خه‌ریكن چاره‌سه‌ره‌كان دابین ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك ژماره‌ی به‌نزینخانه بازرگانییه‌كان زیاد بكرێن و بازرگانان ئازاد بكرێت بۆ هێنانی به‌نزینی بازرگانی، به‌ڵام به مه‌رجێك له ژێر كوالێتی كۆنتڕۆڵدا بێت و به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و به‌نزینه‌ی به‌رهه‌می پاڵاوگه‌كانی ناوخۆیه كه سێ ملیۆن و 200 هه‌زار لیتره به نرخی 700 دینار ده‌فرۆشرێته هاوڵاتیان و به‌رنامه‌ی پێدانی به‌نزین بۆ تاكسی و پاس وه‌ك خۆی ده‌مێنێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ژماره‌ی به‌نزینخانه بازرگانییه‌كان زیاد بكرێن. له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی لێدوانی عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2015، بڕی 25 ملیۆن لیتر به‌نزین له وڵاتی ئیماراته‌وه بگاته هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بكرێت.
داوای بانگهێشتی ئاشتی هه‌ورامی بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت
Reviewed by hjuyuj
on
4:24 م
Rating:
